قەزای کۆیە. فۆتۆ: 964
شوێنی ناشتنیان تێدا نەماوە
زیادەڕۆیی کراوەتە سەر گۆڕستانەکانی کۆیە
964+
پێشەوا محەمەد
گۆڕستانەکانی شاری کۆیە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر و بەو هۆیەشە شوێنیان نەماوە بۆ ناشتنی تەرم تێیاندا، ئیدارەی شارەکە دەڵێت، لە ئاییندەیەکی نزیکدا چارەسەری دەکەن.
زیادەڕۆییەکان بریتین لەوەی کەسانێک کە مردوویەکیان لە گۆڕستانەکاندا ناشتووە، سیاجیان بە دەوریدا کردووە و بۆ یەک قەبر 150 مەتر سیاج کراوە.
“ئێمە لەگەڵ پۆلیسی و ئەوقاف لە هەماهەنگیداین و ئاگاشمان لەو کێشەیەیە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا چارەسەری دەکەین”، ئەوە قسەی تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیەیە بۆ 964.
وتیشی، “ئێمە سەرەتا لافیتەیەک بەو سیاجانەدا هەڵدەواسین کە لەناو گۆڕستانەکان بە زیادەڕۆ دروستکراون و وادەی هەفتەیەکیان دەدەینێ بۆ رووخاندن، ئەگەر نەرووخێندران ئێمە بە ئامێرەکانی خۆمان ئەو زیادەڕۆییانە لادەبەین”.
شاری کۆیە خاوەنی سێ گۆڕستانە.
قایمقامی کۆیە وتیشی، “دەبێت هاوڵاتیانیش هۆشیار بن و لەوە تێبگەن ئەو گۆڕستانانە موڵکی کەس نییە و کەسیش ناتوانێت شوێن داگیر بکات و سیاجی بکات”.