باران وای لێکردووە

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی – عەربەتی چاک کرد

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی رۆچوونی شەقامی سلێمانی – عەربەتی چاککرد، کە بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی شەقامەکە تووشی رۆچوون بووبوو.

چاککردنەکە ئێستا بەشێوەی کاتییە، چونکە کارگەی قیری شارەوانی لەکاردا نییە، بۆیە بە قیری سارد چاک دەکرێت.

“باران و کۆبوونەوەی ئاو بەشێکی شەقامی سلێمانی – عەربەتی تووشی رۆچوون کردبوو، لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراینەوە و بەشی ئامێرەکانی شارەوانی ئەمڕۆ چاکیان کردەوە”، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی وای بە 964 وت.

وتیشی، “ئەو رۆچوونە کێشەی بۆ هاتوچۆ دروستکردبوو و هەروەها جێگای مەترسیش بوو بۆ شۆفێران”.

کارگەی قیری تانجەرۆ، کە تایبەتە بە شارەوانیی سلێمانی، هەموو ساڵێک لە کۆتایی مانگی یەک تا مانگی پێنج نۆژەن دەکرێتەوە و قیر بەرهەم ناهێنێت.

وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، هەرکات کارگەی قیرەکەیان کەوتەوە ئیشکردن قیری شەقامەکە نوێدەکەنەوە.

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەداتە ژمارەیەک پڕۆژە

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەداتە ژمارەیەک پڕۆژە