چەندین چادر هەڵدراون
لە سەهۆڵەکەی سلێمانی لەژێر باران هاوڵاتییان بەشداری چالاکیەکانی نەورۆز دەکەن
964+
رێژوان مامەقادر – سلێمانی
لە سەهۆڵەکەی سلێمانی هاوڵاتییان لەژێر باران بە جلی کوردییەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن و چەندین چالاکی جیاواز ئەنجام دەدرێن.
کچێک بۆ مایکی 964 قسەیکردووە دەڵێت، نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناو رەمەزان هێندەی هەیە ئەمشەو هاتووینەتە دەرەوە، بەیانی بەهۆی رەمەزانەوە ناچینە دەشت و دەر.