ئێران جامەکە نا، بەڵام کەنداو بە هی خۆی دەزانێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
به هۆی به‌كارهێنانی ناوی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداو به “جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی”، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی له تاران كرد و و ناڕه‌زایی كۆماری ئیسلامی پێڕاگه‌یاند.
ئەمیر عەبدوله‌هیان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م به ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی “ئێرنا” راگه‌یاندووه، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقیان بۆ نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی “جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی”، بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 پێڕاگه‌یاندوون.
وه‌زیره ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “هه‌ستیاریی گه‌لی ئێرانمان به لایه‌نی عێراقی گه‌یاندووه له بابه‌تی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی “كه‌نداوی عه‌ره‌بی” به‌رامبه‌ر “كه‌نداوی فارس”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی و برایانه‌ی قووڵمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، به‌ڵام به روونی ناڕه‌زایی خۆمان بۆ بابه‌تی به‌كارهێنانی ناوی “كه‌نداوی عه‌ره‌بی” له بری “كه‌نداوی فارس” ده‌ربڕیوه و بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقمان له تاران كردووه.
ناڕه‌زایی خۆمان بۆ بابه‌تی به‌كارهێنانی ناوی “كه‌نداوی عه‌ره‌بی” له بری “كه‌نداوی فارس” ده‌ربڕیوه
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، پێشتر حه‌مید ره‌زا سه‌جادی، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی ئێران، ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی فیفا گرت، كه له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه ئاماده‌بوو، ده‌سته‌واژه‌ی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌كارهێنا.
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25، هه‌ینیی رابردوو به به‌شداریی هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی، له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد و تا 19ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت.
=