50 قوتابخانه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه
بومه‌له‌رزه بیناى قوتابخانه‌كانى به‌رده‌ڕه‌شیان هیلاك كردووه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
كاریگه‌رى بومه‌له‌رزه‌كان بیناى قوتابخانه‌كانى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شی هیلاك كردووه، بۆ ئه‌م مبه‌سته‌ش له 50 قوتابخانه ته‌نیا 15 یان نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش 183 قوتابخانە و ناوه‌ندى خوێندن هه‌ن، زۆربه‌یان دوو دەوامی تێدا دەکرێت .
مەهدی خەلیل، بەڕێوه‌بەری پەروەردەی بەردەڕەش بە 964ـی وت، زۆربەی قوتابخانەکان پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە و ئەمرۆش دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانەی ئەیلولیان له‌نوێوه کردووه‌تەوە.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کرابوو.
وتیشی “لەگەڵ نۆژەنکردنەوەى قوتابخانه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین ژماره‌ى پۆله‌كان زیاد بكه‌ین و تاوەکو ئێستاش 15 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە”.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەهۆی ئەوەی ژێرزەوی قەزای بەردەرەش ئاوە، بومەلەرزەکان زۆر زیانیان به بینای قوتابخانەکان گەیاندووە.
ئاشكراشی كرد “رەزامەندی دراوە لەسەر ملیارێک و 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن