چەمچەماڵ

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژنێک کوژرا

964+

کاروان ساڵحی

لە گوندێکى سەر بە ناحیەى سەنگاوى قەزاى چەمچەماڵ، شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ روویدا و بە هۆیەوە ژنێک کوژرا.

کاتژمێر 2:00ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گوندى مەملەحەى ناحیەى سەنکاوى سەر بە ناحیەى سەنگاو لە سنوورى چەمچەماڵ، شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دروست بوو، بەهۆیەوە ژنێک کوژرا.

یەکێک لە کەسوکارى ژنە کوژراوەکە بە 964ى وت، “لە کاتی شەڕەکە و تەقەکردن ئەو ژنە نزیک پەنجەرەی ماڵەکەی خۆی بوە و گولـلە بەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

وتیشی، ژنەکە تەمەنەی 35 ساڵە و خەڵکی گوندی قەیتولە و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گوندی مەملەحەی ناحیەی سەنگاو دەژین و شەڕەکەرەکان و کوژراوەکە سەرجەمیان خزم و کەسوکاری یەکترن.

بە پێی زانیارییەکانی 964 دەزگا ئەمنییەکانی ناحیەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا "بە کوژراوی" دۆزرایەوە