بزانە تا کەی؟
بە ئۆتۆمبێلی خۆت ناتوانیت بچیتە ئێران
964+
توانا نەقی
بۆ ماوەی چوار رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆت ناتوانیت لە خاڵی سنووری باشماخەوە گەشت بکەی بەرەو وڵاتی ئێران بەهۆی پشووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنی مەرزی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکەنەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لەئێستادا ناتوانن.
دەشڵێت،لە ئەمڕۆ 8.2.2024 گەشت کردن بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا رێکەوتی 12.2.2024 رۆژی دووشەممەی داهاتوو راگیراوە بە بۆنەی یادی رۆژی 22ـی بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار رۆژ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتکردن بە بێ ئۆتۆمبێل ئاساییە و هاتوچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوە و بەردەوام دەبێت.
هەموو ساڵێک لە رۆژی 22ـی بەهمەن یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە و بەو بۆنەیەوە لەو وڵاتە چەند رۆژێک دەکرێت بە پشوو.