وێنەی مانگی دەستکردی ERBS
ئەمشەو مانگە دەستکردەکەی ناسا لە کوێ دەکەوێتە خوارەوە؟
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
دوای 38 ساڵ لە خزمەت، چاوەروان دەکرێت ئەمشەو مانگی دەستکردی ERBCبکەوێتە خوارەوەو بگاتە سەر زەوی.
مانگە دەستکردەکەی ناسا، ساڵانێکە بەهۆی کێشەی تەکنیکی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی زانیارییەکانی ناسا نەماوەو لە خزمەت دابڕاوە، بەڵام ناسا بەردەوام چاودێری کردووە.
دەزگای ناسا، لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: ئەمشەو، شەوی یەکشەممە هەشتی کانونی دووەمی 2023، مانگە دەستکردەکە دەکەوێتە خوارەوە.
مانگە دەستکردەکە ناوی ERBCـیەو کێشی دوو هەزارو 450 کیلۆگرامە، ساڵی 1984، لەلایەن دەزگای ناسا هەڵدراوەتە بۆشایی ئاسمان، کاری سەرەکی پێوانەکردنی هەڵمژینی ئاستی تیشکدانەوەی نێوان زەوی و خۆر بووە.
بەپێ ی گوتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بێ کە ئەوانیش چاودێری کەوتنە خوارەوەی دەکەن، مانگە دەستکردەکە تا دەگاتە سەر زەوی 17 کاتژمێری پێدەچیت، بەڵام کۆمپانیای Aerospace کە دروستکەریەتی دەڵێ: 13 کاتژمێری پێدەچێت.
ناسا دەڵێ: مانگە دەستکردەکە بە درێژایی رێڕەوی هەریەکە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتانی باکور و باشوری ئەمریکا، تێپەڕدەبێت، بەڵام “دڵنیایی دەداینە خەڵک کە زیانیان پێ ناگەیەنێت”. دەزگای ناسا، ئەوەشی روونکردۆتەوە کە مانگە دەستکردەکە راستە دوو تۆن و 450 کیلۆگرامە، بەڵام تا دەگاتە بەرگە هەوای زەوی بەشی زۆری پارچەکانی دەسووتێت