ژمارەکە چەندە؟

منداڵانی هەڵەبجە لە رێگەی هێڵێکی گەرمەوە دەپارێزرێن

964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە

بۆردی پاراستنی منداڵانی هەڵەبجە، هێڵی گەرمی 116ی چالاک کرد، بۆ ئەو حاڵە کتوپڕانەی تووشی منداڵان دەبن لە پارێزگاکەدا.

پێشتر هیچ هێلێکی گەرم نەبوو بۆ ئەوەی منداڵان لە هەڵەبجەدا لە کاتی بوونی مەترسی، یان کێشەیەک په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن.
دانا حەمەشەریف سەرۆکی بۆردی پاراستنی منداڵانی هەڵەبجە بە 964ی وت، “توانیومانە لە رێگەی هێڵی گه‌رمه‌وە لینکێک دروست بکەین، کە هاوڵاتیان لە کاتی بوونی ئەو حاڵەتانەی تووشی منداڵان دەبن، بتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و ئێمە ئاگاداربکەنەوه‌، تا بتوانین کێشەکانیان چارەسەر بکەین”.
وتیشی، حاڵه‌تەکان بریتیین لە بوونی هەڕەشە بۆ سەر منداڵان، توندوتیژی دژ بە منداڵان، کێشەی خێزانی و حاڵەتی دیكه‌ی نەخوازراو، کە بەسەر منداڵاندا دێت.

“پاش ئەوەی لە رێگەی هێڵەکەوە بۆردی پاراستنی منداڵانی هەڵەبجە له‌ هه‌ر حاڵه‌تێك ئاگادار کرانەوە، راسته‌وخۆ تیمێک سەرپەرشتی کەیسەکە دەکەن، کە تیمه‌كه‌ وه‌ك بۆردێكه‌ و لە سەرجەم سێکتەرەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە هامەهەنگی یەکدی کێشەکە چارەسەر دەکەن”، دانا حەمەشەریف وای وت.

ئێستا هێڵی 116 لە پارێزگای هەڵەبجە لەسەر هێڵی کۆرەک بەردەستەوە و بڕیارە بۆ سەرجەم هێڵه‌کانی دیکەی پەیوەندی بکەوێتە کار، كه‌ بە شێوەیەکی بێبەرامبەر هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیی پێكه‌وه‌ بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە