لەحەویجە

ئۆتۆمبێلێک 21 سەر مەڕی مردار کردەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای حەویجە، ئۆتۆمبێلیک خۆی کردووە بەناو مێگەلێک مەڕی شوانکارێک و 21 سەر مەڕی مردار کردەوە.

عدنان زەوبەعی شۆفێری هێڵی کەرکوک حەویجە بە 964ی وت، رووداوەکە لەکاتی پەڕینەوەی ئاژەڵەکان بووە لە شەقامی نێوان گوندی مەنزلە و حەویجە، بەهۆیەوە 21 سەر مەڕ مردار بوونەتەوە.

وتیشی سێ سەر مەڕ هەر لەوێ سەربڕدران بەر لەوەی مردار ببنەوە.

"ئاژه‌ڵ له‌ ناو ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوزخورماتوو مردار ده‌بێته‌وه‌"