زۆرترین به‌فر بارین 140 سانتیمه‌تر بووه‌

له‌ دهۆك نزیكه‌ى 200 كیلۆمه‌تر رێگا له‌ به‌فر پاككراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چاككردنى رێگاوبانى دهۆك ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان 183كلیۆمه‌تر و نیو، رێگاكانیان له‌ به‌فر پاككردووه‌ته‌وه‌.

پاككردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایانه‌ له‌ به‌فر، له‌ رۆژى 15.1.2024 تاوه‌كو 1.2.2024 له‌ شه‌ش ناوچه‌ و كه‌رتى جیاواز ئه‌نجامدراوه‌.

له ‌سنوورى كه‌رتى سیارتیكا، رێگاكان به‌ درێژایی 31.5 كیلۆمه‌تر پاككراونه‌ته‌وه‌ و زۆرترین رێژه‌ى به‌فربارینیش له‌و كه‌رته‌ بووه‌ له‌ نێوان دووڕیانى گارا تا قه‌سرێ كه‌ 140 سانتیمه‌تر باریبوو.

له‌ سنوورى كه‌رتى كانی ماسی، رێگاكان به‌ درێژایی 81.5 كیلۆمه‌تر  پاككراونه‌ته‌وه ‌و نزیكه‌ى 70 سانتیمه‌تر به‌فری لێباریبوو.

له‌ سنوورى كه‌رتى سه‌رسنگ، رێگاكان به‌ درێژایی 43 كیلۆمه‌تر و له‌ سنوورى كه‌رتى مانگیشك، رێگاكان به‌ درێژایی پێنج كیلۆمه‌تر و له‌ كه‌رتى بێگۆڤا 18 كیلۆمه‌تر و له‌ سنوورى كه‌رتى دینارته‌ش رێگاكان به‌درێژایی چوار كیلۆمه‌تر له‌ به‌فر پاككراوه‌ته‌وه‌ و به‌فر بارینیش له‌و سێ كه‌رته‌ له‌ 10 سانتیمه‌تر تاوه‌كو 20 سانتیمه‌تر باریبوو.

ئه‌م زانیاریانه،‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه ‌و ده‌شڵێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى ئاكرێش له‌گه‌ڵیان به‌شدار بووه‌.

به‌فر سه‌رى حه‌سارى سه‌كرانى سپی كردووه‌

به‌فر سه‌رى حه‌سارى سه‌كرانى سپی كردووه‌