لە ئێرانەوە هاتوون
لە رێگەی “کۆم”ـەوە ماددەی هۆشبەریان هێنا و دەستگیر کران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان ده‌ستگیر كردووه، كه به ته‌كنیكی جیاواز مادده‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مشه‌و “سێشه‌ممه 30.1.2024” بڵاویكرده‌وه، دوای چاودێریکردن و بەدواداچونی هێزەکانیان و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیان باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون.
ئاسایش ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كان خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوێوه ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه، باندەكه لە شێوەی کەپسول ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو، بە شێوازی قوتدان لە (گەدە)یان هەڵیانگرتبوو،هەروەها هەندێکی دیكه لەو ماددە هۆشبەرەیان بە شێوەی هەڵگرتن لە رێگای (کۆم)ـه‌وه لە جەستەیاندا حەشاردابوو، دوای دەستگیرکردنیان دەست بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرانه‌ی لە جەستەیاندا حەشاریان دابوو گیرا.