بەڕێوەبەرەکەی روونکردنەوە دەدات

رۆژانە 900 نەخۆش دەچنە نەخۆشخانەی هیوا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

نەخۆشخانەی هیوا رۆژانە 900 نەخۆش سەردانی دەکەن و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، پێشەنگی سەرجەم سەنتەرەکانی شێرپەنجەیان گرتووە لە عێراق.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، قەیران و بڕانی دەرمان کاریگەریی کردووەتە سەر کارەکانیان، “بەڵام هێشتا باشترین خزمەت پیشکەش بە نەخۆش دەکەین”.

ئەو پزیشکە کردنەوەی سەنتەری دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشیی شێرپەنجە زۆر بە گرنگ دەزانێت.

“ئەگەر نەخۆشێک شێرپەنجەی مەمکی هەبێت لە قۆناغی یەک و دوو بزاندرێت خەرجیی مانگانەی بۆ دەرمان 60 هەزار دینار دەبێت، بەڵام ئەگەر بچێتە قۆناغی سێ و چوار ئەوا ئەو خەرچییە دەبێت شەش هەزار دۆلار”، یاد نەقشبەندی وای وت.

ئەو باس لەوەش دەکات وەک نەخۆشخانەکەیان رەنگە نەتوانن بەردەوام ئەو دەرمانە گرانبەهایانە دابین بکەن، “بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین دەرمانەکان بێبەرامبەر دابین بکەین لە کاتێکدا لەو وڵاتانەی بیمەی تەندروستیشیان هەیە ئەو دەرمانە گرانبەهایانە بە بیمە نادرێت بە نەخۆش”.

سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکرا...

سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون