هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
ئەو مامۆستا ناڕازیانەی لەبەیانیەوە لە ئاسایشی سلێمانی راگیرابوون ئیزندران
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەو مامۆستایانەی لەکاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆوە بانگهێشتی ئاسایشی سلێمانی کرابوون لەسەر داوای پەروەردەی سلێمانی کەمێک لەمەوبەر ئیزندران.
سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ی وت، “لەسەر سکاڵای پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەک مامۆستا بەیانی ئەمڕۆ بانگهێشتی ئاسایشی سلێمانی کرابوون، کەمێک لەمەوبەر مامۆستاکان رەوانەی ماڵەوە کراون”.
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، “بەمەبەستی وتوێژ بانگهێشتی ئاسایش کرابوون و دەستگیرکردن نەبووە، مامۆستاکان غیابیان زۆر بووە و لەسەر ئەوە گرفتیان بۆ دەوامی قوتابیان دروست کردبوو”.
زیاتر لە هەشت کاتژمێر بوو نۆ مامۆستای ناڕازی و دوو مامۆستای وانەبێژ لە ئاسایشی سلێمانی راگیرابوون و نزیک کاتژمێر شەش لە ئاسایش ئیزندران.