یه‌كه‌مجاره كۆنكرێت ده‌كرێت
چه‌ند كۆڵانێكی ناحیه‌ى هێرۆ له قوڕ و خۆڵ ده‌ربازیان ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانیی هێرۆ، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كه بۆ كۆنكرێتكردنى چه‌ند كۆڵانێكى ناحیه‌كه‌ى، كه یه‌كه‌مجاره كۆنكرێت ده‌كرێن و له خۆڵ و قوڕ ده‌ربازیان ده‌بێت.
پێوانه‌ى ته‌واوى كۆڵانه‌كان، دوو هه‌زار و 500 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بودجه‌كه‌ى بۆ دابینكراوه.
عه‌لى ساڵح خدر، سه‌رۆكى شاره‌وانى هێرۆ به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه ده‌ست به‌م پڕۆژه‌یه كراوه و له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی پێدێت.
وتیشی “زیاتر له 42 ملیۆن دینار بۆ ئڕۆژهكه له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2023 دابینكراوه”.
هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆنكرێتكردنى كۆڵانه‌كان، شه‌قامى سه‌ره‌كى گۆڕستانى ناحیه‌كه‌ش كۆنكرێت ده‌كرێت .