"بەردەوام لە دەرەوە دەبن"
تیمێکی لابردنی زیادەڕۆیی بۆ شەقامی مەلیک مەحمود دروستکرا
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی سلێمانی تیمێکی لابردنی زیادەڕۆیی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی شەقامی مەلیک مەحمود دروستکردووە و ناوی لێناوە تیمی لابردنی زیادەڕۆیی جوڵاو.
شارەوانییەکە خۆی بەشی زیادەڕۆیی هەیە، بەڵام ئەو تیمە بەردەوام لە دەرەوە دەبێت و بە تایبەتی چاودێریی ئەو شەقامە دەکات.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەیەکە بەنزینفرۆش و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر کە کەلوپەل و خواردن دەفرۆشن، بە زیادەڕۆیی لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود دەوەستن و سیمایەکی ناشیرینیان هەیە و ئەو تیمە ئەو زیادەڕۆییانە نەهێڵێت.
دەشڵێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە ئەگەر خۆیان نەڕۆن و کەلوپەلەکانیان لانەبەن، ئەوا هەنگاوی دواتر دەستبەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت و خۆشیان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
شەقامی مەلیک مەحمود لەناو شاری سلێمانی درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە.