گوندێک بێ کارەبایە

کێشەى کارەباى دوو ناحیە و حەوت گوندى مێرگەسور چارەسەر بوو

964+

وریا فەتاح

بەهۆى کەوتنى چەند ستونێکى کارەبا، دوو ناحیەى سنورى مێرگەسور و ژمارەیەک گوند بێ کارەبا بوون، بەڵام توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت و لە ئێستادا تەنها یەک گوند ماوە بێ کارەبا بێت.

قایمقامییەتى قەزاى مێرگەسور بڵاوى کردەوە، بەهۆى کەوتنى چەند ستونێکى کارەبا، تێکچوون و پچڕانى لە تۆى کارەباى نیشتمانى دوو ناحیە و ژمارەیەک گوند دروستبوو.

ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى ئیدارەى سۆران بە 964ى وت،”لە نزیکەوە سەردانى شوینەکەمان کرد و بەهۆى کەوتنى چەند ستونێکەوە ژمارەیەک گوند و دوو ناحیە بێ کارەبا ببون، بەڵام چارەسەر بووە و کارەباى نیشتمانى بۆ ئەو شوێنانە گەڕاوەتەوە”.

لەئێستا بەهۆى داڕوخانى شار بۆ سەر رێگەى گشتى، تەنها گوندى بێدیا بێ کارەبایە، وەک ئەردەوان ئیبراهیم باسى لێوە دەکات، زیاتر لە 100 مەتر داڕوخانى شاخ بۆسەر رێگەکە روویداوە و چەند ستونێکى کارەبا شکاون، چاوەڕێن تا ئاوەدانکردنەوە رێگەکە پاکدەکاتەوە و دواتر ستونى نوێ لە شوینەکە دادەکوتن.

هەرچەندە لە رێگەى وزەى خۆرەوە گوندى بێدیان کارەباى بۆ دابینکراوە، بەڵام وەک بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى ئیدارەى سۆران بە 964ى وت،”ستونەکانیان ئامادەن و لە قەزاى مێرگەسورن، هەرکات رێگاکە پاککرایەوە بە حەوت کاتژمێر ستونەکان دادەکوتن و کارەباى نیشتمانى بۆ گوندەکە دەگەڕێێننەوە.

هەورە بروسکە گوندێکی ئاکرێی بێ کارەبا کردووە

هەورە بروسکە گوندێکی ئاکرێی بێ کارەبا کردووە