له گه‌لی بێخاڵ
بۆریی ئاوی سۆران شكا و پێده‌چێت شاخێك رووخابێت
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە گەلی عەلی بەگ چەند بەردێک لە شاخ هاتنه خوارەوە بە بۆری ئاوی خواردنەوەی سۆران كه‌وتن، بەو هۆیەوه بۆریەکە شكا و چه‌ند گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو ده‌بن.
بە پێی ئەو ڤیدیۆیه‌ی دەست 964 کەوتوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆرییەکە ئاوی خواردنەوە لە بێخاڵەوە دەگه‌یه‌نێته سۆران و به دیاریكراوی ناحیه‌ی دیانا.
شایه‌تحاڵێک کە لەوێ بوو، بە 964ـی وت، “بینیمان بەرد دەهاتە خوارەوە، تا من لەوێ بووم زیاتر لە 20 بەردی گەورە و بچووک لە شاخەکە هاتە خوارەوه”.
تەحسین سەعدولا بەڕێوبەری ئاوی سۆران بە 964ـی وت، تیمەکانی سیانەیان ئاگادار کردووه‌تەوە بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنه‌كه و بۆرییه‌كه چاك بكه‌ن.
وتیشی، “شكانی بۆرییه ئاوه‌كه به دڵنیاییه‌وه کێشەی ئاو له سۆران دروست ده‌كات، به تایبه‌تی پێده‌چێت 14 گه‌ڕه‌كی ناحیه‌ی سۆران بێ ئاو بن، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زوو چاكی بكه‌ینه‌وه”.
“لە رێگای بێخال تیمەکانی چاککردن و رێگاوبانی سۆران خەریکی خاوێن کردنەوەی رێگاكه‌ن، کە دەکرێت ئەو بەردانە لەوێوە هاتبنه خواره‌وه و بۆرییەکەیان شكاندبێت، هه‌رچه‌نده دڵنیاش نین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزانین ئەو بەردانە چۆن هاتوونەته خوارەوە”، بەڕێوبەری ئاوی سۆران وای به 964 وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا