لەرێگای دهۆک بووە

وەرگەڕانی تاکسیەک بووە هۆی مردنی دایک و کچێک

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لەسەر رێگای مانگێشک – دهۆک تاکسیەک وەرگەڕا، دایک و کچێک گیانیانلەدەستدا و دووانی دیکەی ئەو خێزانە بریندار بوون.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی زێوکا عەبۆ روویداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە دهۆک بە 964ی وت، کاتژمێرێک لەمەوبەر تەرمی دایک و کچیک گەیەنرایە نەخۆشخانە، دواتر تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

ئەو سەرچاوە پزیشکیە دەڵێت، باوک و کوڕی ئەو خێزانە لە نەخۆشخانەن، باوکەکە پێی شکاوە، منداڵەکەش تەنیا تەنگە نەفەس بووە و ئێستا دۆخی جێگیرە.

بەپێی زانیاری 964 خێزانەکە خەڵکی قەزای سێمێلن و ویستوویانە بگەڕێنەوە دهۆک و لە رێگادا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 13 ک...

بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش بریندارن