كاراتێی كچانی هه‌ڵه‌بجه ئاگر ده‌كاته‌وه
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه
پاڵه‌وانیه‌تیی كاراتێی كچانی كوردستان كۆتایی هات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م و هه‌ڵه‌بجه‌ش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی پشتێن ره‌ش و قاوه‌ییه‌وه به‌شداربوون.
پاڵه‌وانیه‌تییه له سلێمانی به به‌شداریی 17 یانه‌ی شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه دره‌نگانی ئێواره‌ی هه‌ینی كۆتایی هات.
له ئه‌نجامیشدا كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و كچانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پله‌ی دووه‌می برده‌وه.
ئه‌یوب كه‌مال سه‌رۆكی سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی فیدراسیۆنی كاراتێی كوردستان به 964+ـی وت، “وەک تیپی کاراتێی هەڵەبجە بە 22 یاریزانەوە بەشداریمان کرد، ئاستی یاریزانەکانمان لە ئاستێکی باڵادا بوو، زۆربەی یاریزانەکانمان خاوه‌ن پشتێنی رەش و قاوەیین”.
تیپی كاراتێی كچانی هه‌ڵه‌بجه له رووی ئاسته‌وه پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه و له ساڵانی 2018 و 2019 له پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی ئێران له تاران پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانیه‌تیی كاراتێ بۆ كچانی یانه‌كانی كوردستان، كه به به‌شداریی 180 یاریزان هاته ئه‌نجامدان و یه‌ك رۆژی خایاند، به چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی سێ تیپی كۆتایی و خاڵه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوو:
پلەی یەکەم: پێشمەرگەی سلێمانی (١٣٠)خاڵ.
پلەی دووەم: هەڵەبجە (٨٠)خاڵ.
پلەی سێیەم: چەمچەماڵ (٧٨) خاڵ .