بەرهەمەکەی دەدرێت بە جوتیاران

کشتوکاڵی هەڵەبجە 65 دۆنم زەوی دەکات بە بنەتۆو

964+

ژووری هەواڵ

کشتوکاڵی هەڵەبجە زەوییەکی فراوانی بە مەکینە کێڵاوە و دەستیکردوو بە چاندن، دەیەوێت گەنمی بنەتۆوی باوەڕپێکراو بۆ جوتیارانی سنورەکە بەرهەمبهێنێت.

کێڵگەکە رووبەرەکەی 65 دۆنمە و دەکەوێتە سنووری بەشی کشتوکاڵی سیروان، بڕیارە بەرهەمەکەی پاش پاککردن و ئامادەکردنی دابەشبکرێت بەسەر جوتیارانی سنورەکەدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.12.2023، ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، بنەتۆوەکە لەلایەن بەشی توێژینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەرهەمدەهێنرێت، لەو جۆرەیە کە پێیدەڵێن “بنەتۆوی باوەڕپێکراو”.

ساڵی پێشوو بۆ ھەر تۆنێک بنەتۆو بڕی 800 ھەزار دینار لە جوتیار وەرگیراوە، ئەمساڵ نرخەکەی کەمکراوەتەوە بۆ 660 ھەزار دینار.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تاكو ئێستا بۆ به‌روبوومى گه‌نم 25 بنه‌تۆو، سێ بنه‌تۆو نیسك و پاقله‌ش هه‌ریه‌كه‌ و بنه‌تۆوێكیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ ده‌چێندرێن.

هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 120 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمە.

جوتیارانی گەرمیان لە نرخی بنەتۆو ناڕازین

جوتیارانی گەرمیان لە نرخی بنەتۆو ناڕازین