پێنج راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لە دوو چالاکی جیاوازدا پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر و تەکیە پێنج راوچییان بە کەرەستەی راوکردن و باڵندەی راوکراوەوە دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی تەوەکەڵ سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کراون کە سێ باڵندەی سوێسکەیان راوکردووە.

ئەو راوچیانە دوو لایتی دەستی و تۆڕێک و چەقۆیەکیشیان پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

دەشڵیت، لە سنووری گوندی لەکاو سەربە ناحیەی تەکیە و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ناحیەکەوە دوو هاوڵاتی دەستگیرکراون.

ئەو دوو راوچیەش لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک و لایتێکدا دەستبەسەرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچییەکان کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

پێنج راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران