رۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن

ئایندەی تەلەڤزیۆن لە مەترسیدایە

964+

ژووری هه‌واڵ

زیاتر له‌ 140 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئامێری ته‌له‌ڤزیۆن هاته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام له‌ 1932 به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات توانی له‌ رێگه‌ی بنیادنانی ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی، ببێته‌ خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنێك، كه‌ په‌خشی به‌رده‌وامی هه‌بێت.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بییشدا، عێراق یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌ 1954 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی دامه‌زراند، به‌ڵام ره‌شوسپی بوو.

ئێستا سه‌رده‌م گۆڕاوه‌ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان بوونه‌ته‌ زیره‌ك و ده‌یان سیستم و ته‌كنه‌لۆژیای تێدا جێكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری میدیا پێیان وایه‌ ته‌له‌ڤزیۆن له‌ مه‌ترسیدایه‌ و له‌ ساڵانی داهاتوودا مۆبایل جێگه‌ی پێ له‌ق ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ئێستاش تاڕاده‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك زیاتر له‌ بری ته‌له‌ڤزیۆن، مۆبایل به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ 21.11 رۆژی جیهانیی ته‌له‌ڤزیۆن بوو، كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری لێداوه‌.