کێ ئەنجامی دا؟

به‌م شه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، کە هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ خۆرئاوای عێراقدا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.

گرووپی چه‌كداریی “موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” له‌ بەیاننامەیەکدا، ئاماژەیان بەوە کرد بنکەی عەین ئەسەدیان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌ڵێن، “راستەوخۆ ئامانجەکەمان پێكاوه‌”، به‌ڵام باسی زیانه‌كان نه‌كراوه‌.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو لە 17ی تشرینی یەکەمی رابردووەوە زیاتر لە 61 جار هێرشیان کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا.

ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییانه‌ی، كه‌ ئه‌مریكا ئێران به‌ پشتیوانیكردنیان تۆمه‌تبار ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانیان وه‌ك وه‌ڵامه‌ بۆ پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی دژ به‌ غه‌زه‌.

بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکیەکان لە ئەنبار بۆردومان کرا

بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکیەکان لە ئەنبار بۆردومان کرا