دیمه‌نێك له‌كاتى داگرتنى بوتڵه كلۆره‌كان له پڕۆژه‌ى ئاوى خاس.... وێنه: پڕۆژه‌ى ئاوى خاس
مانگانه دوو تۆن به‌كارده‌هێنن
كلۆره‌كه‌ى توركیا گه‌یشته ئاوى “خاس” له قه‌ڵادزێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى ئاوى “خاس” له قه‌ڵادزێ به كلۆرى توركی پاكده‌كرێته‌وه و ئه‌مڕۆش وه‌جبه‌یه‌كی نوێى ئه‌و كلۆره گه‌یشته قه‌ڵادزێ كه له‌لایه‌ن پڕۆژه‌كه‌وه كڕدراوه.
ئه‌ندازیار مارف مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ماده‌ى كلۆر ماوه‌یه‌كه داوایان كردووه له توركیا كلۆریان بۆ بێت و ئه‌مڕۆش ئه‌و كلۆره گه‌یشتووه.
وتیشی “له هه‌رێمی كوردستان كارگه‌ى دروستكردنى كلۆر نیه، بۆیه ناچارین له وڵاتان كلۆر داوا بكه‌ین و بیكڕین”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، پێشتر كلۆرى ئێرانیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى توركیه‌كه‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌رووى كوالێتییه‌وه ئه‌وه‌ى توركیا باشتره، بۆیه به‌رده‌وام له‌و وڵاته ده‌یكڕن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان كلۆرى غاز بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاوى پڕۆژه‌كه‌یان به‌كار ده‌هێنن و ئه‌وه‌ى له توركیاش بۆیان دێت هه‌مان كلۆره.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه ساڵانه نزیكه‌ى 25 تۆن كلۆر له پڕۆژه‌كه‌یان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاو به‌كارده‌هێنن، كه هه‌ر 15 رۆژ جارێك ده‌كاته یه‌ك تۆن.
قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین، ژمارەی دانیشتووانی 90 هەزار کەسە، پڕۆژەی ئاوی “خاس”یش لەسەر زێی بچوک دروستکراوە و 19 هەزار هاوبەشی ئاو لێی سوودمەند دەبن.