جۆراوجۆرن

200 داواكراو ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیركردنی 200 داواكراوی لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی ئه‌مساڵدا راگەیاند.

دەزگاكه‌ لە راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1.11.2023 ئاشكرای كرد، لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ توانیویانه‌ 32 تۆمه‌تباری تیرۆر، 54 هەڕه‌شەكەری ئەلیكترۆنی، 57 بازرگانی مادەی هۆشبەر ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌گه‌ڵ 55 كەسی دیكه‌ بە تۆمەتی پێهەڵدان بە رژێمی حزبی بەعسی قەدەغەكراو.

ئاماژەیان بەوەش كردووه‌، “ئۆپەراسیۆنەكان بە پێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون، تۆمەتباران و ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان”.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی عێراق له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێنه‌داوه‌، به‌ڵام 964 ده‌زانێت، هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون، به‌ هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و پێشتر ده‌زگاكه‌ له‌ چه‌ند راگه‌یاندراوێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکدا دوو پۆلیس بریند...

لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکدا دوو پۆلیس بریندار بوون