دۆلار و دینار بازاڕی ئۆتۆمبێلی لە کوت شێواندووە
964+
ژووری هەواڵ
ماوەی چەند مانگێکە بازاری ئۆتۆمبیل لە شاری کوت وەک پێویست نییە و خاوەن پێشانگەکانیش هۆکارەکەی بۆ ناجێگیری بەهای دۆلار دەگەڕێننەوە.
خاوەن پێشانگەیەکی ئوتومبیل بە پەیامنێری 964ـی وت ، حەفتانە چوار ئۆتۆمبێلمان دەفرۆشت، بەڵام مانگی رابردوو یەک ئۆتۆمبیلم فرۆشتووە بە گشتیش بازار وستاوە.
هەرچەندە بە پێی بڕیارێکی حکومەتی عیراق دەبێت هەموو مامەڵەکانی بازار بە دیناری عیراقی ئەنجام بدرێت، بەڵام جارێ بڕیاڕەکە وەک پێویست کاری پێناکرێت و سەبارەت بەم بڕیارە چەند خاوەن پێشانگەیەک ئەوەیان وت ، کە مامەڵەکان بە دۆلار دەکرێن و دوای رێکەوتن بەهای دۆلارەکە بە دینار وەردەگیرێت.
هەروەها هەر بە پێی قسەی خاوەن پێشەنگەکان، ئەوانەی دێن بۆ کرینی ئۆتۆمبیل حەز دەکەن بە دینار مامەڵە بکەن، بەڵام ئەوە ئەوانن کە نرخی دۆلارەکە دیاری دەکەن و لە بەرامبەریشدا دینار وەردەگرن.
ئەوانەش کە بە دینار ئارەزووی کرینی ئۆتۆمبیل دەکەن پێیان وایە بە هۆی ناجێگیری بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی بەردەوامی دۆلار لە بەرامبەر دینار زیانێکی زۆر دەکەن .