بە چ هۆکارێک؟

300 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 300 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی رەتکردەوە، کە بڕیارە لە مانگی 12ـی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.

نزیکەی شەش هەزار کاندید بۆ ئەو هەڵبژاردنە لە 35 هاوپەیمانی و 29 حزب خۆیان کاندید کردووە.

کۆمیسیۆنەکە بە هۆکارەکانی نەبوونی مەرجی خۆکاندیدکردن، تیرۆر، دۆسییەی دەستپاکی و چەند هۆکارێکی دیکە ئەو کاندیدانەی دوورخستووەتەوە.

عیماد جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژاندی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە مانگی 11ـدا لیستی کاندیدەکان رەزامەندیان لەسەر دەدرێت و هەر لەو مانگەشدا بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

“زیاتر لە حەوت هەزار ناوەندی هەڵبژاردن لە عێراق دەبێت و ژمارەی بنکەکانی دەنگدانیش 35 هەزار و 553 دەبن”، ئەوەش قسەی عیماد جەمیلە.

وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکەی...

وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکەی عێراق کۆتاییدێت