رۆژی جیهانی نەهێشتنی هەژارییە

دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمڕۆ 17.10.2023 رۆژی جیهانی نەهێشتنی هەژارییە، لەهەمان کاتدا پارێزگای دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە.

بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە رێژەی 8.5٪ـی ئەو خەڵکەی لەوێ دەژین هەژارن

زۆری رێژەی خەڵکی هەژار لە پارێزگای هەولێریش بە پلەی دووەم دێت و ئینجا پارێزگای سلێمانی.

شەمعون شلیمون، جێگری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری کارگێری بە 964ـی وت، پارێزگای دهۆک بۆیە هەژارترینە چونکە رێژەیەکی یەکجار زۆر ئاوارە و پەنابەری لێیە و هەموو خەرجییەکانیان لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگایە، سەرەڕای هەبوونی ئەم هەموو خەرجی و ئاوارە و پەنابەرانە، بەڵام تا ئیستا هیچ بودجەیەک بۆ دهۆک دابین نەکراوە.

“بە هۆی زۆری ئاوارە و بیانییەکان، هەلی کار لە دهۆک کەمە، راستە دهۆک هەژارترین پارێزگایە، بەڵام داتاکانی حکومەتی عێراق زۆر ورد نین، چونکە تا ئێستا لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەنجام نەدراوە”، شەمعون شلیمون وای وت.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتای ئەمساڵی کۆڤان تەها عەبدوڵا، کە مامۆستایەکی لێکۆڵینەوەیە لە زانکۆی دهۆک و قسەی بۆ 964 کردووە، “رێژەی بێکاری لە پارێزگای دهۆک لە نێوان 11٪ بۆ 12٪ دایە”.

بە پێی راپۆرتەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە لە ساڵی 2007 تا ئێستا، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

پێدانی موچە بە خێزانە هەژارەکان رەزامەندی بەغدای ماوە

پێدانی موچە بە خێزانە هەژارەکان رەزامەندی بەغدای ماوە