خۆڵبارین 47 کەسی ناردە نەخۆشخانە
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆش هەر لێرە لەم هۆڵە گفتوگۆی زۆر دەکرێت و قسەی جدی لە بارودۆخی کوردستان دەکرێت، لێرە لە هۆڵی هۆتێل رۆتانای هەولێر دووەم و کۆتا رۆژی دیداری مێری بەڕێوەدەچێت.
لە دوێنێ شەوەوە خەڵکی کەرکوک بەدەست خۆڵبارینەوە پەرێشانن، بە چڕی دەبارێت و خۆش ناکاتەوە، تائێستاش بەهۆیەوە 47 کەس لەو پارێزگایە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لە کەرکوک دەمێنمەوە، بەڵام هەواڵەکەم ناخۆشە، لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆی کەسێک بڵاوبووەتەوە کە بە کوتەک سەگێک دەکوژێت، 964 سۆراغی کرد شوێن و مەکانی ئەو کەسە دیارە، بەڵام پۆلیس دەڵێ هێشتا ئاگامان لێی نییە.