بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە

لە ماوەی سێ رۆژدا هاوڵاتیانی سەید سادق نەوت وەردەگرن

964+

توانا نەقی

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەشە نەوتی ئەمساڵ بۆ دانیشتووانی سنووری قەزای سەید سادق دابینکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتی سەید سادق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی سنوورەکەیان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.

دەشڵێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر واتە بەرمیلێک نەوت بە نرخی 104 هەزار دینار دابینکراوە.

لە رۆژانی پێنجشەممە 12. 10 و یەکشەممە 15.10 و دووشەممە 16.10.2023 نەوتەکە دابەشدەکرێت.

پێویستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی نەوتی هەبێت، چونکە پێدانی نەوت تەنیا لە رێگای ئەو کارتەوە دەبێت.