یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون

باڵه‌خانه‌یه‌كی 60 نهۆمی دروست ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ له‌ شاری به‌غدا پرۆژه‌ی داون تاون بێته‌ بیناكردن، كه‌ به‌ به‌رزیی 60 نهۆم دروست ده‌كرێت.

حەیدەر مەکیە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند، پڕۆژەی داون تاون لە بەغدا دروست ده‌كرێت، کە بەرزییەکەی لەسەر ئاسمانی عێراق 60 نهۆم ده‌بێت.
لەخۆدەگرێت.
هه‌روه‌ها بیلال جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه‌ به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندووه‌، پڕۆژه‌كه‌ له‌ 1800 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر رووبه‌ری 12 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ پێكهاتووه‌ و به‌رزترین تاوه‌ر ده‌بێت له هه‌موو ‌عێراقدا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كان به‌ 30 قات دروست ده‌كرێن و پشت به ‌دیزاینی هاوچه‌رخ به‌ستراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هەوای شاری بەغدا لە ریزبەندی چوارەمی پیسترینی شارەکان...

هەوای شاری بەغدا لە ریزبەندی چوارەمی پیسترینی شارەکانی جیهانە