دوای کارەساتەکەی حەمدانیە
هەموو چێشتخانە و هۆڵەکانی دوزخورماتوو هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پۆلیسی دوزخورماتوو ئاگاداری خاوەن هۆڵی بۆنە و یادەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی و چێشتخانەکانی قەزاکەی کردووەتەوە، دەبێت لەماوەیەکی کەمدا لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان سەجەم جوانکاری و سەقفەکانیان بگۆڕن.
عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی وت، “دەستمان کردووە بە گەڕان و پشکنینی سەرجەم هۆڵی بۆنە و یادەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی و چێشتخانەکانی قەزاکە، ڕێنمایی و هۆشداریان پێدەدرێت، چیتر نابێت بەو شێوازەی پێشتر کاری تێدابکەن، ئەمەش بۆ خۆ دوورگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی ئاگر کەوتنەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو ئەوەش ی وت، ئەو شوێنانە دەبێت لەماوەی حەوت رۆژدا، سەقفی هۆڵەکان بکرێن بە مەغرینی، چونکە ئەو جۆرە سەقفە هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە و نابێتە هۆی پەرەسەندنی ئاگر.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو: هەر کەسێک سەرپێچی بڕیاری هێزە ئەمنییەکان بکات رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
ئەم رێکارانە دوای رووداوەکەی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە دێت، کە شەوی سێشەممە هەفتەی رابردوو روویدا و تا ئێستا 121 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئاهەنگەکەی موسڵ سەدان ئامادەبوو گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون
ئەمڕۆ هەشت لە بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی