"خەڵکی ورمێن"

لە سەردەشت دوو ژن و پیاوێک خنکان

964+

شۆڕش قادری

لە روباری زێی بچووک لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو ژن و پیاوێک خنکان.

فەرزین رەزازادە بەڕێوەبەری فریاگوزای پارێزگای ورمێ بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024 لە سەر روباری زێی بچووک لە سنووری ناوچەی میراوای سەردەشت، سێ گەشتیار لە کاتی مەلەکردندا خنکاون”.

“سێ گەشتیارەکە دوو ژنی تەمەن 22 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 21 ساڵ بوون و بە وتەی چەند شایەتحاڵێک خەڵکی ورمێ بوون”، رەزازادە وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ئەو سێ کەسە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری سەردەشت، دەرهێنراونەتەوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

روباری زێی بچوک لە شاری سەردەشت، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چەمی کەڵوێ ناسراوە، یەکێکە کە روبارە سەرەکییەکانی پارێزگای ورمێ، ئاوەکەی لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت و دوای تێپەڕبوون بە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت دێتە هەرێمی کوردستان و دواتر دەڕژێتە روباری دیجلەوە.

هۆشداری لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو دەدرێت

هۆشداری لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو دەدرێت

کانیاوی رەبەت لە سەردەشت کێوێکی لە دوای خۆی دروستکردوو...

کانیاوی رەبەت لە سەردەشت کێوێکی لە دوای خۆی دروستکردووە