"لەوە دەچێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بێت"

ئۆتۆمبێڵێک بە تیژڕەویەکی زۆرەوە لە ماتۆڕسوارێکی داوە و بەسەختی بریندارە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک چێشتخانەی جنە عێراق ئۆتۆمبێلێک لەماتۆڕسکلێکی داوە و هەڵهاتووە، خاوەنی ماتۆڕسکیلەکەش بەسەختی بریندار بووە، بەگوێرەی ئەو جلانەی لەبەری بووە، لەوە دەچێت کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بێت.

مەریوان سلێمان شایەتحاڵی رووداوەکەیە 964ی وت، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە لەکاتی پەڕینەوە بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنتافی بەتیژڕەویەکی زۆرەوە لە ماتۆڕسوارەکەی داوە و دەستبەجێ هەڵاتووە.

شایەتحاڵەکە دەڵێت، خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رووداوێكی هاتوچۆ گیانی كه‌سێكی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برد

رووداوێكی هاتوچۆ گیانی كه‌سێكی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برد