شێروان عەبدوڵا ئازاد کرا
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەند و گۆرانبێژی میللی شیروان عەبدوڵا، دوای مانەوەی 24 رۆژ لە زیندانی شاری ئەرزەڕومی تورکیا، دوێنێ ئێوارە ئازاد کرا.
مەریوان عەبدوڵا برای شیروان، بە 964 وت، بە هەوڵی خۆیان و دەزگای لووتکە، دوێنێ ئێوارە توانرا شیروان دوای 24 رۆژ ئازاد بکرێت.
وتیشی، تەنیا پێنج رۆژی بۆ دانراوە لە خاکی تورکیادا بمێنێتەوە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، لە دوێنێوە بە رێگاوەیە و چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگاتە ئیستەنبوڵ و دوای دوو رۆژی دیکە دەگەڕێتەوە سلێمانی و دۆخی تەندروستی زۆرباشە.
شیروان عەبدوڵا گۆرانیبێژ و هونەرمەندێکی میللییە و هەوادارێکی زۆری هەیە، لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێک چووەتە ئەوروپا و گەڕاوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا