رێگای گەلیی سێ پرکا لە ئامێدی بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە
964+
زەید کۆچەر-
كهمئاوى جوتیارانى ئامێدی ناچاركرد زیاتر كونجی بچێنن
دهۆک
رێگای سەرەکی “گەلیی سێ پرکا” دوای شەش مانگ بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە، ئێستا خەلک دەتوانن هاتوچۆی پێدا بکەن.
رێگەی گەلیی سێ پرکا، كه دهكهوێته ناوچەی بەرگارە لە سنووری قەزای ئامێدی، بە هۆی بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی چوار، بە تەواوی داخرابوو.
رێدیر سلێمان، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک بە 964ی وت، رێگای گەلیی سێ پرکا بەهۆی بارانبارین و لافاوی ئەمساڵ بە تەواوی داخرابوو، شوێنەكه گهشتیارییه، بهڵام بەهۆی داخرانی رێگاکە گەشتیار نەیاندەتوانی بچن بۆ گەلییەکە، بەڵام ئەمڕۆ کارکردن تەواو بوو، بەتەواوی کرایەوە.
وتیشی، ئەمە تەنیا قۆناغی یەکەمە و دەتوانین بڵێین کارکردنێکی کاتییە، چونکە ئێمە پێش بارانبارین و داخرانی رێگاکە، خەریکی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی سێ پرەکە بووین، کەوا پێیدەلێن “سێ پرکا” چونکە پردەکان شوێنەوارین، بەڵام دوای بارانبارین هەموو شتێک راگیرا، ئێستا لەسەر پێشینەی بەڕێوهبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک، گوژمەی 16 ملیۆن و 485 هەزار دینار بۆ کردنەوەی رێگاکە تەرخان کراوه.
“ئێستا خەلک دەتوانت هاتوچۆ به رێگاكهدا بكهن و نۆژەنکردنەوەی پردەکانیش لەلایەن تیمی نۆژەنکردنەوە كاری تێدا دەکرێت، کە نۆژەنکردنەوەکەش گوژمەی زیاتر لە 32 ملیون دیناری بۆ هەرسێکیان تەرخان کراوە”، رێدیر سلێمان وای وت.
تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە
ئاماژهی بهوهش دا، گەلیێ سێ پرکا شوێنیکی گەشتیارییە و خەڵکیکی زۆر ساڵانە سەردانی دەکەن و تا ئێستا لەم شوینەدا هیچ مەترسییهكی ئەمنی و بۆردمان نەبینراوە و نییە، ئێستا تەنیا رێگاکە کراوەتەوە و لە پلانماندایە رێگاکە بە تەواوی و بە شێوازێکی مۆدێر دروست بکریت، بەڵام بۆ ئهمه پێویستیان بە رەزامەندی و بودجەیە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا