دیمه‌نێكی گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستا ئارام لە ئاوی بۆگد - وێنه: 964+
لە ئاوی بۆگد
گەڕان بە دوای مامۆستا خنکاوەدا بەردەوامە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوای ئه‌وه‌ى نیوەڕۆی دوێنێ هه‌ینى دوو هاوڵاتی له سنوورى كۆیه خنكان، ئێستا گه‌ڕان به دواى دۆزینه‌وه‌ى دووه‌مین ته‌رم كه له ئاوی بۆگددا خنكابوو، به‌رده‌وامه.
ئارام محەمەد، ئەو گەنجە ته‌مه‌ن 28 ساڵییه‌ى دوێنێ خنکا، خەڵکی شاری سلێمانییە و مامۆستای وانەبێژ بوو له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن.
گۆران ئه‌حمه‌د سماقه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا دوو به‌له‌م و سێ تیمى مەله‌وانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه.
وتیشی “تا دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه له‌وێن به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌ڕان”.
جگه له‌و تیمانه، چه‌ند تیمێكی دیكه‌ش له‌وێن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و مامۆستایه.
بە پێی دوایین ئاماری كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، لە سه‌ره‌تاى ئەمساڵه‌وه تا ئێستا 79 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.