سبەی پارە دەگاتە هەرێم
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بڕیارە سبەی پێنجشەممە بەغدا بڕی 107 ملیار دینارى دیکەی پارەى گەنمى جوتیارانی هەرێم بنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەو 107 ملیار دینارە بڕى 50 ملیار دینارى بۆ سلێمانى و 32 ملیار دینار بۆ هەولێر و 25 ملیار دینار بۆ دهۆک دەبێت.
لە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە کە بە چەک دەدرێت بە هەرێم، هەفتەى داهاتوو بەشێک لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی پێدەدرێت.
ئەو جوتیارانەی گەنمیان ماوە خەمی لێ نەخۆن
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، ئێستا 178 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 ماوە تا بەغدا بیدات.
ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە جوتیارانی هەرێم وەرگرت.