نەبوونی ناسنامە خێزانێکی کوردی فەیلی رووبەڕووی دەیان گرفت کردووەتەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەمال

خێزانێکی کوردی فەیلی لەیەکێک لە گوندەکانی سنووری چەمچەماڵ بۆ چەندین پشت ناسنامەیان نەبووە و چەند ساڵێکە ئەو خێزانە رووبەڕووی چەندین گرفت بوونەتەوە، تەنانەت وەک خۆیان دەڵێن، منداڵەکانیان دوو ساڵ لە خوێندن بێبەش بوونە.

ئەو خێزانە دوو برا و دوو خوشکن هیچیان ناسنامەیان نییە، دەڵێن “چەندینجار دەستگیرکراوین، تا بۆ هێزە ئەمنییەکان روومانکردووەتەوە زۆری پێچووە”.

ئەو خێزانە دەڵێن، “ماوەی دوو ساڵ منداڵەکانمان لە خوێندن بێبەش بوون”، بەڵام لە ساڵی پارەوە ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر کراوە.

کوردانی فەیلی زۆرینەیان لە پارێزگاکانی بەغدا و خوارووی عێراق دەژین، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، ناسنامەی عێراقی پێ نەدەبەخشین.

"تاوەکو کورد نەبێتە دەوڵەت نابینە خاوەنی زمانێکی یەکگرتوو"