120 پڕۆژە هەزار هەلی کاری بۆ سێمێل رەخساندووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

120 پڕۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک لە قەزای سێمێلێە، قایمقامی قەزاش دەڵێت هه‌زار هه‌لی كاریان ره‌خساندووه‌ و بە پڕۆژه‌كانیش به‌ رێژەی 70% تەواوكراون.

ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان، كه‌ له‌ سێمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانی، خزمەتگوزاری، پیشەسازی، پەروەردەیی، نیشتەجێبوون،  گەشتوگوزار،  کشتۆکاڵی، تەندروستی و کارەبا و ئاون.

خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە 964ـی راگه‌یاند، زۆربەی پرۆژەی وەبەرهێنانى دهۆك لە سێمێلن، ئه‌ویش بەهۆی ئه‌وه‌ى رووبەرێكی فراوانی زەوی له‌ قه‌زاكه‌یاندا هه‌یه‌.

وتیشی “تا ئێستا 70% پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەواو بوونە و هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ سنووره‌كه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌ ناو پرۆژەکاندا ژمارەیەک کارگەی گەورە، كۆمه‌ڵگه‌ى نیشتەجێبوون، پەروەردە،  پیشەسازی و خزمەتگوزاری دروستكراون.

بە قسەی قایمقام، گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆژەی بەخێوەکردنی مانگایه‌ لە رۆژهەڵاتی سێمێل، لەگەڵ پرۆژەی بەخێوەکردنی پەلەوەران و هەروەها تێرمینالی دهۆکیش.

قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، بە سێ ناحیە و 16 کۆمەڵگە و 157 گوند ژمارەی دانیشتووانه‌كه‌ى 238 هەزار كه‌سە .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە دوو گەڕەکی قەزای سێمێل کێشەی کەمئاوی هەیە 

لە دوو گەڕەکی قەزای سێمێل کێشەی کەمئاوی هەیە 

گەلی بەنداوا لە سێمێل لە تەواوبووندایە

گەلی بەنداوا لە سێمێل لە تەواوبووندایە