لە سنووری کەرکوک

بە هێرشی فڕۆکە چوار چەکداری رێکخراوی داعش کوژران

964+

توانا نەقی

لە ئۆپەراسیۆنێکدا و بە هێرشی فڕۆکە لەسنووری قەزای داقوقی کەرکوک چوار چەکداری رێکخراوی داعش کرانە ئامانج و کوژران.

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکەنایان توانیویانە شوێنی چەند چەکدارێکی داعش ئاشکرا بکەن و بە فڕۆکەی F16 بۆردومانی شوێنەکەیان بکەن.

دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون بووە لە سنووری ناحیەی رەشادی قەزای داقوق و توانراوە مۆڵگەیەکی ئەو چەکدارانە خاپور بکەن و چوار چەکدار کوژراون.

ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 6:50 خولەکی ئەم ئێوارە ئەنجامدراوە و راستەخۆ بە فەرمان و لە ژێر رێنمایی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

بە بۆردوومانی فڕۆکە 4 چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری چ...

بە بۆردوومانی فڕۆکە 4 چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری چیای حەمرین کوژران