گوندنشینانی پشدەر لەجیاتی گوێدرێژ ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن
964+
محەمەد عەلی – پشدەر
بەشێک لە گوندنشینانی پشدەر، بۆ بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکانیان، شوانی و کشتوکاڵ، لەجیاتی گوێدرێژ ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن.
ئەوان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی ماتۆڕەکان کەم مەسرەفن، هەروەها ئاسانتر و خێراتر کارەکانیانی پێ رایی دەکەن.
سامان حسێن خەڵکی گوندی سوونێیە لە دەڤەری پشدەر و بە 964ـی وت، لە گوندەکەیاندا نزیکەی 100 ماڵ هەن، بەڵام تەنیا سێ تا چواریان گوێدرێژیان هەیە، زۆربەی ئەوانی تر ماتۆڕیان هەیە و بەکاریدەهێنن.