لە سوورداش
ئاگر لە چەمی رێزان کەوتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
چەند کاتژمێرێکە ئاگر لە دەوروبەری سەیرانگای چەمی رێزان لە ناوچەی سوورداش کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
سوورداش چەند کیلۆمەترێک لە رێگای دوکان – سلێمانیەوە دوورە.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرەکە کەوتووەتەوە، سێ بنکەی ئاگرکوژێنەوە نێردراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی و تا ئێستا سەرقاڵن پێوەی.
وتیشی، ئاگرەکە لە پوشوپەڵاش کەوتووەتەوە و تا ئێستا هۆکارە سەرەکەییەکەی نازاندرێت.
هێشتا دیار نییە زیانەکانی ئاگرەکە چی بوون.