كه‌ریم بنزێما و كانتی دێنه هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا راكێشرا و یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كه یارییه‌كانی له هه‌ولێر ده‌كات، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیتیحادی سعودی ده‌بێته‌وه، كه كه‌ریم بنزێما و كانتێ یاریی تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له مالیزیا تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا “به‌شی رۆژئاوا” راكێشرا.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه و كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م، كه یانه‌كانی ئیتیحادی سعودی، ساباهانی ئێرانی، ئه‌جمه‌كی ئۆزبه‌كستانی له خۆده‌گرێت.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یارییه‌كانی خۆی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ده‌كات و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یانه‌ی ئیتیحادی سعودی بێته هه‌ولێر، كه ئه‌ستێره ناوداره‌كانی وه‌ك كه‌ریم بنزێما و كانتێ و فابینیۆی به‌ڕازیلی و عه‌بدولڕه‌زاق حهمهدڵای مه‌غریبی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه بێنه هه‌ولێر.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م جۆره بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: پاختاکۆری ئۆزبەکستانی، فەیحای سعودی، ئاهلی تورکمانستانی،عەینی ئیماراتی.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: سەدی قەتەڕی، ناسافی ئۆزبەکستانی، فەیسەڵیی ئوردنی، شاریقەی ئیماراتی.
كومه‌ڵه‌ی سێیه‌م: ئیتیحادی سعودی، ساباهانی ئێرانی، قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی، ئەجمەکی ئۆزبەکستانی.
كۆمه‌ڵه‌ی چوارەم: هیلالی سعودی، ناساجی ئێرانی، مۆمبای هیندستانی، نافباخوری ئۆزبەکستانی.
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: پێرسیپۆلیسی ئێرانی، دوخێلی قەتەڕی، ئیستقلالی تاجیکستانی و نەسڕی سعودی.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.