دیمەنێک لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە- سیروان- سەیدسادق
دەست بە ئاوەوە بگرن
48 کاتژمێر 70%ـی هەڵەبجەییەکان بێ ئاو دەبن
964+
ژوورى ههواڵ
بەھۆی گرفتی میکانیکی لەوێستگەی دووەمی پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە – سیروان – سیدسادق، ماوەی دوو رۆژ بێ ئاو دەبن.
هەریەکە لە گەڕەکەکانی سەرا، مامۆستایان، ئەندازیاران، گوڵان کە لەسەر پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجە – سیروان – سیدسادقن، بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە دابەشکردنی ئاو، ماوەی دوو رۆژ ئاو دابەش ناکرێت.
ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە بە 964ـی وت، بەھۆی گرفتی میکانیکی لەوێستگەی دووەمی پڕۆژەکە و دابەزینی بەرھەمھێنانی ئاو بۆ 50%، بەردانەوەی ئاو رادەگیردرێت و 70%ـی هاوبەشانی ئاو لە هەڵەبجە ئاویان بۆ ناچێت.
دەشڵێت: لە رۆژی سێیەم ئاو بەردەدرێتەوە و کێشەکە چارەسەر دەکرێت.