چاکسازی لە ئاوی قەڵادزێ دەکرێت
964+
محەمەد عەلی
سەقفی پرۆژەی ئاوی قەڵادزێ لە جەمەلۆنەوە کرا بە کۆنکرێت بۆ ئەوەی کەرەستە کلۆرییەکانی پرۆژەکە بپارێزێت.
پرۆژەکە ئاو بۆ نزیکەی 80 هەزار هاوڵاتی قەزای پشدەر دابین دەکات.
ئەو سەقفەی لە جەمەلۆنەوە بۆ کۆنکرێت گۆڕدراوە قوفڵ و فلاش میکسەر و مادە کلۆرییەکانی تیادایە.
مارف مەحموود بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی قەڵادزێ بە 964ـی وت، ئەو گۆڕانکارییەیان لە چوارچێوەی چاککردنەوەی مانگانەی پڕۆژەکەدا کردوویانە.
وتیشی، گۆڕینی سەقفەکە بۆ کۆنکرێت پرۆژەکە لە مەترسی شۆرتی کارەبا و تەڕبوون دەپارێزێت.
لەبارەی تێچووی پرۆژەکەشەوە، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، مانگانە بڕێک پارە بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەکە دابین دەکرێت و زۆر جار کە پارە زیاد دەبێت هەڵیدەگرن و کۆیدەکەنەوە، دوای ماوەیەک پرۆژەیەکی لەم شێوەیەی پێدەکەن.