سۆراغ؛ سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی پیرەمەگروون چی بوو؟

964+

پێشەوا محەمەد

لە دوێنێ شەوەوە بۆنێکی ناخۆش لە شارۆچکەی پیرەمەگروون بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت؛ چارەسەر کراوە.

بە وتەی بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون ئەو بۆنە جاروبار دروستدەبێت، بەڵام سەرچاوەیەکی رەسمی و شتێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو زۆرینەی جارەکان سووتانی شمەک و کاڵایە لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

964 لە دانیشتووانی شارۆچکەکەوە پێی وترا کە پێدەچێت بۆنەکە هی کارگەی رۆنی زێوێ بێت، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەکە وتی، “لیژنەکانمان بەدواداچوونیان کردووە و هەر پەیوەندی بە سووتانی شمەکەوە هەبووە و ئێستاش بۆنەکە نەماوە”.