سبه‌ى هه‌نجیره‌كه‌ى ته‌قته‌ق ده‌كرێته فێستیڤاڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سبه‌ى فێستیڤاڵى هه‌نجیر له ته‌قته‌ق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 60 جوتیار به به‌رهه‌مى جیاواز به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌روبومى هه‌نجیر له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه ده‌بێت.
ماوه‌یه‌كه بەشی کشتوکاڵی تەقتەق، ئاگاداری خاوەن باخەکانی هەنجیرى لەسنوری ناحیه و گوندەکانی و هه‌روه‌ها سنوورى ناحیەکانی سێگردکان و سکتان و ئاشتی و شوان و شێخ بزێنی دەوروبەری كردووه‌ته‌وه كه به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه بۆ ڤیستیڤاڵی هەنجیر، خۆیان ئاماده بكه‌ن.
ساڵانه هه‌نجیرى ته‌قته‌ق ماوه‌ى سێ مانگ به‌رهه‌مى ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌قسه‌ى كشتوكاڵی ئه‌و ناحیه‌یه‌ش، له ئێستادا رۆژانه نزیكه‌ى 40 تۆن ره‌وانه‌ى عه‌لوه‌كان ده‌كرێت.
هه‌نجیره‌كانى ره‌یحانه، پاییزی، ره‌ش و كێوى له جۆره دیاره‌كانى هه‌نجیرى ته‌قته‌قن، كه له‌رووى زانستییه‌وه به زه‌رد و ره‌ش و سه‌وز ناو ده‌برێت، به‌ڵام زه‌رده‌كه‌یان له بازاڕدا زۆرترین خواستى له‌سه‌ره.
دڵشاد عه‌لى محه‌مه‌د، یه‌كێك له رێكخه‌رانى ئه‌و فێستیڤاڵه به 964ـى وت، فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌ناوى هه‌نجیره، به‌ڵام به‌رهه‌مى دیكه و بابه‌ته‌كانى كارى ده‌ستى و مه‌له‌وانى رۆشنبیری و كولتووریشی تێدا نمایش ده‌كرێن، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه “به‌رهه‌مى هه‌نجیر له‌سه‌رووى هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ى فێستڤاڵه‌كه ده‌بێت”.
فیستیڤاڵەکە سبه‌ى لە پارکی مەهناز ده‌ستبه‌كاره‌كانى ده‌كات و ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.