لە رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریش بیندارە
964+
هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ
کەمێک پێش ئێستا، نیسان پاترۆڵێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بریندارە.
رووداوەکە لە شەقامی نێوان گوندی خۆرنەوازان و کۆشک لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم روویداوە.
رووداوەکە کاتژمێر 9:30 بەیانی ئەمڕۆ روویداوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەهۆی رووداوەکەوە ناوی بەرهەم نەجات کەریمە و تەمەنی 33 ساڵە، ئەوەیشی بریندار بووە مامی بەرهەمە و ناوی زانا کەریمە و تەمەنی 28 ساڵە.
شۆڕش ساڵح جاف، رێپێدراوی هاتوچۆ لە بەڕێوبەرایەتی چەمچەماڵ بە 964 وت “کەسوکاریان زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکە و بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە و پزیشکی دادی کەلار برد”.
داڕشتنی: فەرمان سادق